حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی هەماهەنگیی گۆڕینەوەی زیندانیاندا لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، 10 زیندانی ڕادەستی ئەو وڵاتە کردەوە.
قۆناغی چوارەمی گۆڕینەوەی زیندانیان لەنێوان هەرێم و ئێران لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەرانەوە بەڕێوەچوو و تێیدا بەرپرسانی هەرێم و ئێران پرۆسەی ڕادەستکردنی ئەو 10 زیندانییەیان واژوو کرد.
پرۆسەی واژووکردنی ڕێکكەوتنەکە لەنێوان ھەردوو نوێنەری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری وەزارەتی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرێوەچوو و دواتریش سزادراوان ڕادەستی نوێنەری وەزارەتی دادی ئێران کران.
لە کاتی واژووکردنی پرۆسەکەدا، ئەحمەد نەجمەدین، بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازیی كۆمەڵایەتی ڕایگەیاندووە، “ئاڵوگۆڕكردنی زیندانیان لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران بەپێی رێككەوتنێكە كە لەنێوان كۆماری عێراقی فیدراڵ و كۆماری ئیسلامیی ئێران پاڵپشت بەیاسای ژمارە (6)ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كە لەساڵی (2014)دا دەرچووە، پاڵپشت بەم یاسایە ڕێككەوتن لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كراوە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زیندانیان“.