پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە چیای قەرەچوغ ئەنجامدا

ئەمڕۆ دووشەممە، ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە بەرزاییەکانی قەرەچوغ بەڕێوەچوو.

بەپێی زانیارییەکان، ئۆپەراسیۆنەکە بە پانتایی نزیكەی 300 كم دووجا ئەنجامدراوە و نێوان میحوەری 5 و 6ی هێزی پێشمەرگە و فیرقەی 8 و فیرقەی 14ی عێراقی گرتووەتەوە.

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی سوپای عێراق و پێشمەرگە لە ناحیەی سەرگەڕانەوە لە سنووری پارێزگای کەرکوک دەستیپێکرد و چەند حەشارگەیەکی داعش ڕووخێندراون و دەستبەسەر چەند پارچەیەك تەقەمەنی و پێداویستیی چەکداراندا گیراوە.

مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، چەکدارانی داعش پەلاماری گوندی لهێبان-یان دا لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان بەمەبەستی ‏كۆنترۆڵكردنی ئەو گوندە، بەڵام هێرشەكەیان لەلایەن دانیشتووانی گوندەکەوە تێکشکێندرا، دواتریش وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە هاوبەشی چوونەناو گوندەکەوە و ئەو بۆشاییە ئەمنییەیان پڕکردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند زانیارییەك لە وەزارەتی كارەباوە بۆ ئەو ماڵانەی پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە

وەزارەتی كارەبا ڕونكردنەوەیەك لەبارەی پچڕانی هێڵی كارەبا بەهۆی زیاد بەكارهێنانییەوە لەلایەن ئەو ماڵانەی پێوەری زیرەكیان هەیە بڵاودەكاتەوە. وەزارەتەكە…
Total
0
Share