بەریتانیا و ئێرلەندا کشانەوە، تەنها ئیسپانیا و پۆرتوگال مانەوە

فیدراسیۆنەکانی تۆپی پێی (ئینگلتەرا، سکۆتلاند، وێڵز، ئێرلەندای باکوور)، هاوشانی ئێرلەندا، ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە، تیایدا کشانەوەی خۆیان ڕاگەیاند، لە داواکارییەکی پێشوویان بۆ ڕێکخستنی مۆندیالی 2030.

بەریتانیا و ئێرلەندا ئاڕاستەیان گۆڕیوە و داوای مافەکانی ڕێکخستنی یورۆی 2028 دەکەن، کە تێچووی ڕێکخستنی کەمترە و هەمان داهاتی مۆندیالی هەیە.

لە بەرامبەردا تەنها فیدراسیۆنەکانی تۆپی پێی ئیسپانیا و پۆرتوگال لە چێوەی ئەو وڵاتە ئەوروپییانەدا ماونەتەوە، کە داوای مافەکانی ڕێکخستنی مۆندیالی 2030 دەکەن، هەردوو وڵاتەکە ئامادەییان دەربڕیوە بەیەک پاکێچ و بە هاوبەشی پاڵەوانێتییەکە سازبکەن.

سەرەڕای ئەوەی ڕکابەرێکی بەهێزی وڵاتانی ئیسپانیا و پۆرتوگال کشانەوەی ڕاگەیاندووە، بەڵام ناچارن کێبڕکێی چەند گروپێکی وڵاتانی دیکە بکەن، کە بەهەمان شێوە داوای ڕێکخستنی مۆندیالیان کردووە، لەنمونەی، ئەرجەنتین و چیلی و پاراگوای و ئورۆگوای بەیەکەوە، بولگاریا و یۆنان و ڕۆمانیا و سڕبیا بەیەکەوە، مەغریب، میسڕ، کامیرۆن، کۆڵۆمبیا و ئیکوادۆر و پیرو بەیەکەوە.

بابەتی پێشتر

ڕاپەڕین.. تا ئێستا 512 کەس بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی ڕۆتا خەوێندراون

بابەتی دواتر

هەلی كار بۆ دامەزراندن لە وەزارەتێكی هەرێم ڕاگەیەنرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share