ئەنجومەنی نوێنەران دەست بە پێكهێنانی لیژنەكان دەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، سبەی كۆبوونەوەیەك لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان دەكەن بۆ یەكلاكردنەوەی پێكهێنانی لیژنە پەرلەمانییەكان.

حاكم زاملی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەمیانەی دانیشتنی ڕاوێژكاریی ئەمڕۆی ئەنجومەنەكەدا ڕایگەیاند، لە سبەینێوە كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی هێزە سیاسییەكان دەكەین بۆ گفتوگۆ لەبارەی یەكلاكردنەوەی پێكهێنانی لیژنەكان، بەهۆی ئەوەی گرنگ و بنەڕەتین بۆ كاری یاسادانان و چاودێریی ئەنجومەنی نوێنەران.

“پسپۆڕی و پیشەیی بوون و شارەزایی و توانا لەبەرچاودەگرین لەكاتی دیاریكردنی ئەندامانی لیژنەكان”دا، زاملی وای وت و ئەوەشی خستەڕوو، هێزی ئەنجومەنی نوێنەران لە هێزی دەستەی سەرۆكایەتییەكەی و ئەندامانی و ڕۆڵی پێویستیاندایە لە كاراكردنی ئەركە پەرلەمانی و چاودێرییەكاندا.

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دووپاتیشیكردەوە، بەوپەڕی تواناوە كاردەكەن بۆ ئەوەی ئەم خوولە بەتوانا و كاریگەربێت بۆ جێبەجێكردنی چاكسازی، كە گەل چاوەڕوانی دەكات.

دوای ئەوەی ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران ئامادەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران نەبوون، دانیشتنەكە كرا بە ڕاوێژكاری، بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دواخرا و دانیشتنەكە هەڵگیرا بۆ سبەینێ.

بەپێی ماوە دەستوورییەكان، پێویست بوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆكی نوێی كۆماری عێراق هەڵبژێرێت، بەڵام ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران نەچوونە هۆڵی پەرلەمانەوە، سەرۆكایەتیی ئەنجومەنەكە چەند جارێك زەنگی چوونەژوورەوەی لێدا، بەڵام بێسوود بوو.

ناچار سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا دانیشتنەكەی ئەمڕۆ بكاتە ڕاوێژكاری و پرسی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دوابخات.

پێشبینیكراو بوو دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار سەرنەگرێت، بەتایبەت دوای دوو هەڵوێست لە موقتەدا سەدر و بڕیارێك لە دادگای فیدراڵییەوە، كە پرسەكەیان ئاڵۆزتر كرد.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کارەبا: کەمبوونەوەی کارەبا پەیوەندی بە پێوەری زیرەکەوە نییە

بابەتی دواتر

ڕاپەڕین.. تا ئێستا 512 کەس بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی ڕۆتا خەوێندراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای فیدڕاڵی: وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی شوبات

لە راگەیەندراوێکی نوسینگەی رۆژنامەوانیی دادگای فیدڕاڵی عێراقدا هاتووە، وەزارەتی دارایی کۆمەڵێک رێوشوێنی گرتەووەتەبەر بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای…
Total
0
Share