ڕاپەڕین.. تا ئێستا 512 کەس بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی ڕۆتا خەوێندراون

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ڕۆتا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، لەماوەی زیاتر لە ‏هەفتەیەكدا 512 کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و چارەسەریان بۆ کراوە.‏

دکتۆر دیار ئیبراھیم ، بەڕێوەبەری تەندروستیی ڕاپەرین بە تۆڕی میدیایی ئێستای ‏ڕاگەیاند، “بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی ڤایرۆسەکەیان گرتووە منداڵن و سروشتی ‏ڤایرۆسەکەش وایە زیاتر منداڵان تووشدەکات، بەڵام زۆرینەی ئەوانە چارەسەریان بۆ ‏کراوە و ئێستا 37 نەخۆش لە قەڵادزێ بەهەمان هۆکار خەوێندراون”.‏

بەكۆی گشتی، لە ماوەی نۆ ڕۆژدا 512 كەس بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسەكەوە لە ‏نەخۆشخانە خەوێندراون.‏

بەپێی زانیارییەکانی تەندروستیی ئیدارەی ڕاپەڕین، چۆنیەتیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بەم شێوەیەیە:

ـ  نەشۆردنی دەستەکان دوای چوونە توالێت.

ـ بەرکەوتنی دەست بەو شوێنانەی پیسبوون بە ڤایرۆسەکە.

ـ  خواردنی پیسبوو بە ڤایرۆسەکە.

ـ کەسی تووشبوو لە ڕێی پیساییەوە ڤایرۆسەکە دەکاتە دەرەوە بەم جۆرە ڤایرۆسەکە، ژینگەی دەوروبەر پیسدەکات و خەڵکی تر تووشدەکات و ڤایرۆسەکە دەگواسترێتەوە لە ڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی یەکتر.

بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەکە پێویستە دەستەکان بە باشی بشۆردرێن دوای چوونە توالێت و پێش نان خواردن و گرنگیی زیاتر بدرێت بە پاکوخاوێنی سەرجەم ئەو کەلوپەلانەی بەکاریاندەهێنین و ئەو خواردنانەی دەیانخۆین.

نیشانەکانی پەتای ڕۆتا

 سکچوونێکی زۆر.

 ڕشانەوە و دڵتێکهەڵهاتن.

 تایەکی کەم.

 ئازاری سک.

 وشکبوونەوە

بۆیە پێویستە کەسی تووشبوو شلەمەنییەکان زۆر بخواتەوە و لە کاتی هەبوونی ئەم نیشانانە سەردانی نزیکترین ناوەندی تەندروستی و نەخۆشخانە بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لە دامەزراوەی ڤیم بەشدارییانكرد لە رێورەسمی ماڵئاوایی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دامەزراوەی ڤیم بەشداریكرد لە رێورەسمی ماڵئاوایی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی…
زیاتر ببینە

هەردی سەڵاح: ئەقڵیەتی چەند کەسێکی ناو خێزانێک پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتیان پەکخستووە

هەردی سەڵاح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەقڵیەتی چەند کەسێکی ناو خێزانێک لە حزبێکی سیاسی، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی…
Total
0
Share