یارییەكانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ هەینی لە خول و پاڵەوانێتییە جیاوازەكاندا چەند یارییەك بەڕێوەدەچن.

لە جامی نەتەوەكانی ئەفریقا چوار یاریی بەڕێوەدەچێت.

كاتژمێر 4 هەردوو هەڵبژاردەی سەنیگال و غینیا بەیەك دەگەن، كاتژمێر 7 مەغریب بەرامبەر كۆمۆرۆس یاریی دەكات.

لەهەمان كاتدا مالاوی و زیمبابۆی یاریی دەكەن.

كاتژمێر 10ی شەویش گابۆن بەرامبەر غانا یارییدەكات.

لەخولی تۆپی پێی ئینگلتەراش هەردوو یانەی برایتۆن و كریستاڵ پاڵاس ڕووبەڕووی یەكدەبنەوە.

برایتۆن نۆیەمە، كریستیاڵ پاڵاس دوانزەیەمە.

لەخولی ئەڵمانیاش بروسیا دۆرتمۆند لە ناو یاریگای سیگنال ئیدۆناپارك، كاتژمێر 10:30 خولەك میوانداری فرایبۆرگ دەكات.

دۆرتمۆند دووەمە و فرایبۆرگیش چوارەمی ڕیزبەندی گرتووە.

لە فەرەنساش هەردوو یانەی نیس و نانت بەیەك دەگەن، نیس دووەمە ، نانت نۆیەمە.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا هاوکاریی دارایی خەڵکی هەرێم دەکات لە پڕۆژەی کشتوکاڵیدا

بابەتی دواتر

سوپای پاسداران ڤیدیۆی ئەنیمەیشنی "کوشتنی ترەمپ"ی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share