خوشکە گەورەکەی مایکڵ جاکسن، گۆرانیبێژ و ئاهەنگسازی ئەمریکی لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیەکی هەڵپەڕكێی کوردیدا، سەرسامیی خۆی بە گۆرانییەکە و هەڵپەڕکێکە نیشانداوە.
لا تۆیا جاکسن، خوشکی گەورەی مایکڵ جاکسنە و خۆیشی گۆرانیبێژ و مۆدێلی ئەمریکییە، کە زیاتر بەهۆی دەرکەوتنی لەسەر پەڕەی گۆڤاری “پلەی بۆی” بەناوبانگ بووە.
لە پارچە ڤیدیۆیەکدا کە لا تۆیا جاکسن لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام بڵاویكردووەتەوە، سەرسامیی خۆی بە هەڵپەڕکێیەکی کورمانجی نیشانداوە، کە چەند کوردێکی کورمانج لە باکووری کوردستان بەشێوەیەکی ڕێک و کوردانە هەڵدەپەڕن.
View this post on Instagram