ئەو (20) یاریزانەی لە سەدەی 21دا زۆرترین گۆڵیان بە پەناڵتی تۆمارکردووە

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەفسانەی زیندووی پۆرتوگال و یانەی مانچستەر یونایتد لەسەدەی 21دا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە لە ڕیزبەندیی ئەو یاریزانانەی بە پەناڵتی زۆرترین گۆڵیان بۆ یانەکانیان تۆمارکردووە.

بەپێی ئامارێکی پێگەی “پۆپ فووت”، لەڕیزبەندیی ئەو یاریزانانەی زۆرترین پەناڵتییان ئاڕاستەکردووە و زۆرترین گۆڵكیان تۆمارکردووە، دۆنی پۆرتوگال لەپلەی یەکەمدا دێت و لە سەدەی 21دا هیچ یاریزانێک نەیتوانیوە ڕیکۆردەکەی تۆماربکاتەوە.

ئەوەی گرنگە، کریستیانۆ لەم ڕیزبەندییەدا بەتەنها نییە، بەڵکو لیۆ مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتین بەهەمان شێوە 84 گۆڵی بە پەناڵتی تۆمارکردووە و دەکەوێتە پلەی دووەمەوە.

ڕیزبەندیی ئەو یاریزانانەی لەسەدەی 21دا زۆرترین گۆڵیان بە پەناڵتی بۆ یانەکانیان تۆمارکردووە:

  1. کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ 128 گۆڵ
  2. لیۆنێل مێسی 84 گۆڵ
  3. زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ 78 گۆڵ
  4. فرانچیسکۆ تۆتی 73 گۆڵ
  5. چیرۆ ئیمۆبێلی 61 گۆڵ
  6. داڤید ڤیا 60 گۆڵ
  7. دوسان تادیچ 58 گۆڵ
  8. ئۆسکار کاردۆزۆ 58 گۆڵ
  9. ڕۆناڵدینیۆ 57 گۆڵ
  10. ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی 53 گۆڵ
  11. فرانک لامپارد 51 گۆڵ
  12. ئیدینسۆن کاڤانی 50 گۆڵ
  13. ڕوود ڤان نیستەلڕۆی 50 گۆڵ
  14. نێیمار دا سیلڤا 46 گۆڵ
  15. سێرجیۆ ئەگوێرۆ 46 گۆڵ
  16. ڕادامێل فالکاو 44 گۆڵ
  17. ستیڤن جێرارد 42 گۆڵ
  18. واین ڕوونی 40 گۆڵ
  19. مارک نۆبڵ 40 گۆڵ
  20. برونۆ فێرناندێز 39 گۆڵ
بابەتی پێشتر

کاپتنی دۆرتمۆند بۆ هالاند: بەقسەم بکە، بەرەوپێشدەچیت

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە پشووی بەهارەی کەمکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share