ئەفغانستان.. لە زانكۆیەك دەیان خوێندكار كوژران و برینداركران

لە هێرشێكی چەكداری و تەقینەوە دا بۆسەر زانكۆیەك لە كابوڵ-ی پایتەختی ئەفغانستان، 19 خوێندكار كوژران و 22ی تر برینداربوون.

بە گوێرەی زانیارییەكان، ئەمڕۆ دووشەممە 2ی تشرینی دووەم، چەند چەكدارێك هێرشیانكردووەتەوە سەر زانكۆیەكی حكومی لە كابوڵ، دەستڕێژی گولەیان لە خوێندكاران كردووە، دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەكان بە شوێنی ڕوداوەكە، ڕوبەڕوبوونەوە لەنێوان ئەوان و چەكدارەكاندا ڕویداوە.
تارق ئەریان، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان بە ئاژانسی “فرانس پرێس”ی ڕاگەیاندووە، “سێ كەس بەشداریی هێرشەكەیان كردووە، یەكێكیان چەند بۆمبێكی تەقاندووەتەوە، هێزە ئەمنییەكانیش دووانیان لێكوشتوون.”
وتوشیەتی، “قوربانییەكان كە 19 كوژراو و 22 بریندارن، هەموویان خوێندكار بوون. هێرشەكەش كاتێك كراوە كە ژمارەیەك بەرپرسی حكومەت، سەردانی زانكۆكەیان كردووە بە مەبەستی كردنەوەی پێشانگەیەكی كتێبی ئێرانی.”
دوای ڕوداوەكە، بزووتنەوەی تاڵیبان جەختیكردەوە كە ئەو هێرشەكەی ئەنجام نەداوە، بۆیە لێكدانەوەكان بۆ ئەوە دەچن كە داعش هێرشەكەی كردبێت، چونكە هەفتەی ڕابردوو، چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر ناوەندێكی پەروەردەیی لە خۆرئاوای كابوڵ و 24 كەسیان كوشت كە زۆربەیان فێرخواز بوون.
بابەتی پێشتر

وەزیری پلاندانان: هەوڵدەدەین بازاڕ بۆ بەروبوومی جوتیاران بدۆزینەوە

بابەتی دواتر

بەریتانیا بۆ یەكلاكردنەوەی 'تاوانی جەنگ'ی سەربازانی لەعێراق 26 ملیۆن دۆلاری خەرجكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share