سەرۆك كۆمار گرنگیی چەسپاندنی حكومڕانیی باش دووپاتدەكاتەوە

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق

سەرۆك كۆماری عێراق دەڵێت، كاتی چەسپاندنی حكومڕانی باش هاتووە و دەشڵێت، یادكردنەوەی شەهیدان هەلە بۆ پێداچوونەوە بە ئەدای سیاسی.

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ڕایگەیاند، بەردەوامیی دۆخی ئێستا قبوڵكراو نییە و، ئەمەش یەكێتی و یەكخستنی ڕیزەكانی دەوێت.

وتیشی، “كاتی چەسپاندنی حكومڕانی باش (الحكم الرشيد) هاتووە”.

ئەو وتانەی سەرۆك كۆمار لەمیانەی مەراسیمی ساڵیادی “شەهیدكردنی محەمەد باقر حەكیم”دا بوو و تیایدا ئەوەی خستەڕوو، “یادكردنەوەی شەهیدان هەلێكە بۆ پێداچوونەوە بە ئەدای سیاسی”.

دووپاتیشیكردەوە، “پێویستە پشتیوانیی ڕێڕەوی ئاشتییانەی دیموكراسی بكرێت و هەنگاو بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی نوێی بەتوانا بنرێت”.

بابەتی پێشتر

فراكسیۆنی سەدر: وتووێژەكان هەڵپەسێردران و بەشداری لە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماردا ناكەین

بابەتی دواتر

کەشناسی: سبەینێ خۆشدەكاتەوە و و ئاسمان نیمچەهەور دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: هاوپەیمانییەكەی سەدر و بارزانی و حەلبووسی لەبەردەم مەترسیی هەڵوەشانەوەدایە

پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، هاوپەیمانییەكەی سەدر و بارزانی و حەلبووسی هەڵدەوەشێنێتەوە. محەمەد…
Total
0
Share