فراكسیۆنی سەدر هەڵپەساردنی وتووێژەكان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و بەشدارینەكردن لە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ڕاگەیاند.
حەسەن عزاری، سەرۆكی فراكسیۆنی سەدر ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا لەنێو بینای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بە بڕیاری موقتەدا سەدر بڕیاری هەڵپەساردنی وتووێژەكان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان دراوە دەربارەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو، تا كاتێكی دیكە.
وتیشی، هەر بەپێی بڕیاری سەدر فراكسیۆنەكەیان بەشداریی دانیشتنی بڕیاردراوی 7ی ئەم مانگە تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ناكات، جگە لە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران.
بڕیارەكە دوای تویتەكەی دوێنێی موقتەدا سەدر دێت كە تیایدا نوسی، “ئەگەر کاندیدەکەی پارتی هاوپەیمانمان یان هەر کاندیدێکی دیکە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار تەواوی مەرجەکانی تێدانەبێت، ئەوا داوا لە پەرلەمانتارانی چاکسازی دەکەم دەنگی پێنەدەن”.
— مقتدى السيد محمد الصدر (@Mu_AlSadr) February 4, 2022
پێشتر کاندیدکردنی هۆشیار زێباری بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق شەقامی عێراقی جوڵاند و ناڕەزاییان پیشاندا لە کاندیدکردنی بەهۆی ئەوەی پێشتر لە دۆسیەی گەندەڵی تێوەگلاوە.