پۆلیسی گەرمیان: ئەو مـ.ـنداڵەی کەوتە حەوزێکی ئاوەوە گـ.ـیانیلەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەو مـ.ـنداڵەی کەوتە حەوزێکی ئاوەوە، پاش چەند ڕۆژێک مانەوەی لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ گـ.ـیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، لە شاری یاریی قەزای کەلار، منداڵێک کەوتە حەوزێکی ئاوەوە، پاش ئەوەی دەرهێندرا و دواتر بۆ چارەسەری پێویست ڕەوانەی سلێمانی کرا، بەیانیی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیـ.ـانیلەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، منداڵەکە لەدایکبووی ساڵی 2024ە، خێزانەکەی دانیشتووی هەولێرن و بە سەردان هاتبوونە قەزای کەلار، لە ئێستادا تەرمـ.ـەکەی ڕەوانەی شاری هەولێر کراوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: رۆژی رابردوو هەزار و 109 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “رۆژی رابردوو هەزار و 109 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share