دادگای باڵای فیدراڵی ڕوونكردنەوە لەبارەی گەورەترین فراكسیۆن و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارەوە دەدات

دادگای باڵای فیدراڵی لە دوو نووسراوی جیادا ڕوونكردنەوە و بڕیاری خۆی لەبارەی گەورەترین فراكسیۆن لە ئەنجومەنی نوێنەران و شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئاشكراكرد.

لە نووسراوی یەكەمدا دادگای باڵای فیدراڵی وەڵامی داواكارییەكی بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراقی دایەوە سەبارەت بە شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری داهاتوو.

بەپێی ناوەڕۆكی وەڵامەكە، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار پێویستە بە زۆرینەی دوو لەسەر سێ و ئامادەبوونی 220 پەرلەمانتار بێت پشتبەست بە دەقی ماددەی 70ی دەستوور.

دەشڵێت، ئەگەر كاندید نەیتوانی دەنگی زۆرینەی دوو لەسەر سێیەكە بهێنێت لە گەڕی یەكەمدا، دوای ئەوە پەنا بۆ جێبەجێكردنی بڕگەی دووەم دەبرێت كە بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگە.

هەر ئەمڕۆ دادگای باڵا بڕیاری خۆی لەبارەی سكاڵای تایبەت بە یەكلاكردنەوەی گەورەترین فراكسیۆن دەركرد.

لەو بڕیارەیدا دادگا ڕوونیكردووەتەوە، گەورەترین فراكسیۆن لەڕووی ژمارەوە پێشكەش بە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی هەڵبژێردراو دەكرێت، تەنانەت ئەگەر دوای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریش بێت، بەو مەرجە وردبینی لە ناو و ژمارەكەدا بكرێت.

بەو مانایەش شیكردنەوەی پێشوو لەبارەی تۆماركردنی گەورەترین فراكسیۆن لە دانیشتنی یەكەمدا، شیكردنەوە نوێیەكە جێی دەگرێتەوە و دەكرێت دوابخرێت.

دەقی بڕیاری دادگا لەبارەی شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار:

دەقی بڕیاری دادگا لەبارەی گەورەترین فراكسیۆن:

بابەتی پێشتر

بڕیاری خەرجكردنی پاڵپشتیی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەركرا

بابەتی دواتر

خەزعەلی لەبارەی ڕادەستكردنی بكوژانی سەركردەیەكی عەسائیبەوە پەیامێك بۆ سەدر ‏دەنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share