پۆلیسی دوو تۆمەتباری لەکاتی دزیکردندا دەستگیرکرد

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری لە کاتی دزیکردندا ڕاگەیاند، دەستیش بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گیراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی نووسینگەی ڕۆژئاوا، دوو تۆمەتباریان لە کاتی تاوانی دزیکردندا دەستگیرکردووە و دەستیانگرتووە بەسەر ئەو کەلوپەلانەی تاوانەکەیان پێئەنجامداوە.

پۆلیسی سلێمانی ناسمانەی تۆمەتبارەکانی ئاشکراکردووە، بەناوەکانی (م، خ، ر) لەدایکبووی 1997 و (ھ، ع، ع) لەدایکبووی 1999.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیس، ئەو دوو تۆمەتبارە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 

بابەتی پێشتر

ڕێنمایی نوێی گەشتی ئاسمانی منداڵانیش دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

هێزی پاراستنی جەوهەریی کامپی مەخمور: لە هێرشەکەی تورکیادا دوو ئەنداممان شەهیدبوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆردومانی كامپی مەخمور كرا

كامپی پەنابەرانی مەخمور كە شوێنی مانەوەی پەنابەرانی كوردی باكووری كوردستانە بۆردومانكرا. بەپێی زانیارییەكان، كەمێك پێش ئێستا كامپی پەنابەرانی…
Total
0
Share