ئۆپیک پڵەس لەبارەی نەوتەوە بڕیاردەدات

ئەمڕۆ هاوپەیمانیی ئۆپیک پڵەس کۆدەبنەوە و چاوڕێدەکرێت هاوپەیمانییەکە کە لە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت “ئۆپیک” و ژمارەیەک وڵاتی دیکەی سەرچاوەی نەوت پێكهاتوون، بەردەوامبن لەسەر زیادکردنی پلە بە پلەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت.

بانکی Goldman Sachs لە ڕاپۆرتێکدا کە لە ڕۆژی 31ی کانوونی دووەم بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، پێشبینیی خێراکردن و زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس لە کۆبوونەوەکەیاندا دەکرێت بەهۆی ئەو بەرزبوونەوە زۆرەی نرخی نەوت لە ماوەی کۆتاییدا بەخۆیەوە بینیوە لەگەڵ فشاری وڵاتانی هاوردەکاری نەوت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز دوێنێ سێشەممە لە زاری سەرچاوەیەکەوە کە ناوەکەی ئاشکرانەکردووە ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی لیژنەی هونەریی ئۆپیک پڵەس کۆتاییهات و هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی زیادکردنی هیچ بڕێک زیاتر لەو 400 هەزار بەرمیلەوە نەکرد کە لە مانگی ئازاری داهاتووەوە دەستپێدەکات.

ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێت، وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت “ئۆپیک” ڕۆژانە 28.01 ملیۆن بەرمیل نەوتیان لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا بەرهەمهێناوە کە دەکاتە زیادەی 210 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەراورد بە مانگی پێشووتری، هەروەها کەمتربووە لە بڕی زیادکراوی ڕێگەپێدراو کە 254 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.

هاوپەیمانیی ئۆپیک پڵەس کار بە زیادکردنی پلە بە پلەی بەرهەمهێنانی نەوت دەکات بۆ گەڕانەوەی ئەو بڕەی لە ساڵی 2020دا کەمکرایەوە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت بۆ کەمترین ئاست لە مێژوویدا لە ئەنجامی ڕێكکارەکانی پەیوەست بە بڵاوبوونەوەی ڤەیرۆسی کۆرۆنا.

ئەندامێکی ئۆپیک پڵەس بە ڕۆیتەرزی وتووە، “پێشبینی ناکەین کۆبوونەوەی ئەمڕۆی هاوپەیمانییەکە هیچ گۆڕانکارییەک لەو پلانە جێگیرەی ئاستی زیادکردنی بەرهەمدا بکەن”.

بابەتی پێشتر

نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ڕابردوو دیاریکرا

بابەتی دواتر

ڕێنمایی نوێی گەشتی ئاسمانی منداڵانیش دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ دووشەممە دابەزی و هۆکارکەشی بۆ ئەو شەپۆلە کارەساتبارەی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە لە هیندستان، کە کاریگەری…
Total
0
Share