نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ڕابردوو دیاریکرا

لیژنەی سەرپەرشتیاری مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی ڕابردوو دیاریکرد، کە نرخی ئەمپێرێک 15 هەزار بۆ 16 هەزار دینارە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، ئەو نرخە بە پشتبەستن بە نرخی گازوایل و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لەلایەن مۆلیدەکانەوە دیاریکراوە.

ڕاشیگەیاندووە، “مانگى ڕابردوو مۆ‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌نێوان (306) بۆ (335) كاتژمێر كاریانكردووه‌، بۆیه‌ له‌ هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك نرخى ئه‌مپێری مۆلیدە له‌ گه‌ڕه‌كێكى دیكه‌ جیاواز ده‌بێت”.

سه‌باره‌ت به‌كاركردنى موه‌لیده‌ش ئاماژەی بەوەکردووە، به‌یانیان له‌كاتژمێر 6:30 به‌یانى تا 8.00ى به‌یانى كارده‌كه‌ن، هه‌روەها 12:00ی نیوه‌ڕۆ تا 1:00ی شه‌و، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ مۆلیده‌كان كاره‌با دابینبكه‌ن.

بابەتی پێشتر

پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

بابەتی دواتر

ئۆپیک پڵەس لەبارەی نەوتەوە بڕیاردەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: سبەینێ بەفر دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، بەڵام سبەینێ بەفر دەبارێت. بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ…
Total
0
Share