مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، هەموو ئەوانەی هێرشیانكردەسەر فڕۆكەخانەی بەغداد دەستگیردەكرێن و كەس ناتوانێت بیانپارێزێت یان بیانباتە دەرەوەی وڵات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە زاری ناوبراوەوە ڕایگەیاند، ئەو گروپانەی هەفتەی ڕابردوو هێرشیانكردەسەر فڕۆكەخانەی بەغداد، بەپێی “لۆژیكی تیرۆر” كاردەكەن و هەمان ئامرازەكانی گروپە چەكدارەكان بەكاردەهێنن و كردەوەكانیان هاوشێوەی ئەوانن.
كازمی لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا وەك ڕاگەیەندراوەكە ئاشكرایكردووە ڕایگەیاندووە، “هەموو ئەوانەی لەو ڕووداوەدا تێوەگلاون، دەستگیردەكرێن و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت، هیچ لایەنێكیش هەر چۆنێك بێت ناتوانێت تاوانباران بپارێزێت یاخود بیانباتە دەرەوەی وڵات”.
سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیكردووەتەوە كە “ڕێگە بە هیچ كەس و لایەنێك نادەن بەو شێوە هەڕەمەكی و پشێویخوازییە زیان بە ناوبانگی عێراق بگەیەنێت”.