ئیڤان تۆرێس، یاریزانی یانەی کلەپ ئۆڵیمپیای پاراگوای، لەگەڵ هاوژینەكەی بەناوی کریستینا ڤیتا ئاراندا چوون بۆ کۆنسێرتێک، بەڵام بەهۆی پێکدادانی چەکدارییەوە هاوژینەكەی کوژراوە.
لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتەکەدا پێکدادانی چەکداری لەنێوان دوو مافیادا ڕوویداوە، سەرەڕای ئەوەی خێزانی تۆرێس هیچ پەیوەندییەکیان بە کێشەکەوە نەبووە، بەڵام هاوژینەكەی تۆرێس فیشەکێک بەر سەری کەوتووە و ڕاستەوخۆ گیانیلەدەستداوە، هەروەها چوار کەسی دیکەش لەهەمان پێگە و ساتدا کوژراون.
جگە لەوەی تۆرێس یاریزانێکی باشی وڵاتەکەیەتی، کریستینای هاوژینیشی مۆدێلێکی بەناوبانگە و خاوەنی سێ منداڵن، لەئێستادا تۆرێس تووشی شۆک بووە و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.
تۆرێس لە یانەی ئۆڵیمپیا ئاسانسیۆنی پاراگوایی یاریدەکات، تەمەنی 30 ساڵە، لە هەردوو پێگەی بەرگری باڵی چەپ و باڵی هێرشبەری چەپدا یاریدەکات.