پەرلەمانتارێكی كورد: حكومەتی هەرێم لەنێوان دوو بژاردەدایە و سێیەمی نییە

پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، حكومەتی هەرێم لەنێوان دوو بژاردەدایە و بژاردەی سێیەمی نییە، “یان دەبێت خۆی بژێنێت یان داهاتەكەی ڕادەستی بەغداد بكات و بەشە بودجەی خۆی وەربگرێت”.

لە لێدوانێكی تایبەتدا غالب محەمەد، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی تشرینی دووەم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “حكومەتی هەرێم دەبێت خۆی یەكلا بكاتەوە و لەنێوان دوو بژاردەدایە، یان دەبێت پشت بە داهاتی هەرێم ببەستێت و واز لە داهاتی عێراق بهێنێت و چاوی لە عێراق نەبێت، یان دەبێت چی هەیە ڕادەستی عێراقی بكات و بەشە بودجەی خۆی وەربگرێت، بژاردەی سێیەمی نییە”.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، “ئەوەش حساباتێكی ئاسانە و ئالۆز نییە، كام بژاردەیان داهاتی زیاتری پێدەدات و قازانجێتی با هەڵیبژێرێت، ئەگەر ئارەزوو دەكات خۆی نەوت بفرۆشێت و دەتوانێت خۆی بژێنێت با ئەنجامی بدات و ئێمە دەستخۆشیشی لێدەكەین و پشتیوانی دەبین”.

“حكومەتی هەرێم نەیتوانی بۆ بودجەیەكی سێ مانگی لەگەڵ بەغداد رێكبكەوێت، ئیتر چۆن دەتوانێت بودجەی ساڵێك یان چەند ساڵێكی لەگەڵدا یەكلا بكاتەوە”، وەك غالب محەمەد ئاماژەی پێكرد.

سەبارەت بە هۆكاری یەكلانەبوونەوەی حكومەتی هەرێم بۆ ڕێككەوتنی لەگەڵ بەغداد، غالب محەمەد ڕایگەیاند، “حكومەتی هەرێم دەیەوێت نەوتەكەی بفرۆشێت و نیوەی داهاتەكەی بدات بە توركیا و نیوەكەی تری بخوات و بەشێكی كەمی تەسلیم بكات، قاچاخچێتیش لە دەروازەكان بكات، ئەگەر 320 ملیارەكەی بەغدادیش بێت موچە دابەش دەكات یان نایكات، دەوڵەتداری ئاوا ناكرێت”.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، “داهاتی هەرێم زۆرە، دوو ڕۆژ بۆڕیی نەوتی هەرێم بۆ جەیهان تەقییەوە، ڕایگەیاند كە 100 ملیۆن دۆلار زەرەری كردووە، كەواتە مانگانە داهاتێكی زۆری دەستدەكەوێت”.

ئەو پەرلەمانتارە نەیشاردەوە لە ئەگەری ئەوەی هەرێمی كوردستان بڕیاری كشانەوە بدات لە بەغداد و سەرجەم وەزیر و بەڕێوبەرە كوردەكان و نوێنەرانی بكشێنێتەوە ئەوا ئەو یەكەم پەرلەمانتار دەبێت كە لە بەغداد بكشێتەوە.

بابەتی پێشتر

جۆ بایدن كەسێكی بۆ پۆستی گەورە کارمەندانی کۆشکی سپی دامەزراند

بابەتی دواتر

ئەوەى لە پەرلەمانى عێراق ڕویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاوات شێخ جەناب: وەزارەتی دارایی گرێدراوە بە ژیانی خەڵكەوە و ناچم كێشە بۆ ژیانی خەڵك دروستبكەم

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، نووسراوی دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی رادەستی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كردووە، بەڵام دەست لەكاركێشانەوەی ناكاتە ئەوەی…
Total
0
Share