راوێژکارێکی سودانی: عێراق ساڵانە 5 ملیار دۆلار لە راگرتنی هاوردەکردنی بەنزین و نەوت قازانجدەکات

راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیاری راگرتنی هاوردەکردنی نەوت، بەنزین و گاز لە وڵاتانی دەرەوە، پێنج ملیار دۆلار قازانجی دەبێت بۆ ئابوریی عێراق.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابوری بە میدیای رەسمیی عێراقی راگەیاند، “ئەم بڕیارە لە مێژووی مۆدێرنی پیشەسازیی عێراقدا بێوێنەیە، یەکەمجارە لەم دوو دەیەی کۆتادا بڕیارێکی لەو شێوە گرنگ بدرێت، کە بەهۆیەوە ئابوریی عێراق ببوژێتەوە”.

وتیشی، “ئەم بڕیارە رێگردەبێت لە خەرجکردنی پارەیەکی زۆری عێراق و سوودێکی زۆری بۆ ئابوریی وڵاتەکە دەبێت، هەروەها بە تێکڕا ساڵانە نزیکەی پێنج ملیار دۆلاری عێراق دەپارێزێت”.

باسی لەوەشکرد، “سوودێکی دیکەی بڕیارەکە بەرزکردنەوەی تێکڕای داهاتی ساڵانەی تاکە بە نزیکەی %3”.

ئەمەش پاش ئەوەدێت، 4ی تشرینی دووەمی 2025، بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، هاوردەکردنی بەنزین، گاز و نەوتی ماڵان بۆ عێراق راگیرا، دوای ئەوەی پاڵاوگەی بێجی لە پارێزگای سەلاحەدین، جارێکی دیکە کرایەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رووبەڕووبوونەوەیەکی قورس لە نێوان دژەتیرۆری عێراق و چەکدارانی داعش روویدا

دژەتیرۆری عێراق رایدەگەیەنێت، “رووبەڕووبوونەوەیەکی قورس لەنێوان هێزەکەمان و چەکدارانی داعش روویدا”. دەزگای دژەتیرۆری عێراق بڵاویکردووەتەوە، “لە کەرکوک هێزێکی…
زیاتر ببینە

سودانی: هەوڵی زۆر دەدەین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.…
Total
0
Share