توێژینەوەیەك: چەند ڕاهێنانێكی بچوك دەتوانێت سەرگێژخواردن كەمبكاتەوە

لەكاتی ڕاوەستاندا لای هەندێك كەس بوونی هەیە

هەستكردن بە سەرگێژخواردن لەكاتی ڕاوەستاندا لای هەندێك كەس بوونی هەیە، كە هۆكارەكەی دابەزینی فشاری خوێنە لەكاتی وەستاندا، توێژینەوەیەكی نوێ دەڵێت، هەندێك ڕاهێنانی سادەی ماسولكەكان دەتوانێت سنوورداری بكات.

بەپێی ئەو توێژینەوەیەی كە گۆڤاری (هارت ریتم) بڵاویكردوەتەوە، دۆخەكە بەهۆی دابەزینی فشاری خوێنەوە ڕوودەدات، ئەگەر پەیوەندی بە هۆكاری دیكەی تەندروستییەوە نەبێت دەكرێت بە ڕاهێنان و بێ بەكارهێنانی دەرمان چارەسەربكرێت.

توێژەران دەڵێن، ئەو دۆخە پێویستی بە چالاككردنی ماسولكەكانی بەشی خوارەوەی جەستە هەیە پێش و پاش وەستان.

ڕاهێنانەكە بریتییە لە بەرزكردنەوەی ئەژنۆكان و چەندبارەكردنەوەی لەكاتی دانیشتندا بۆ ماوەی 30 چركە و جوڵاندنی قاچەكان بەشێوەی پێچەوانەوە بۆماوەی 30 چركەی دیكە پاش وەستان.

توێژەران دەڵێن، ئەو دوو ڕاهێنانە سوودبەخش بووە پاش تاقیكردنەوەیەك كە 22 كەسی گرتووەتەوە و تیایدا چاودێری لێدانی دڵ و فشاری خوێنیان كراوە.

تاقیكردنەوەكە دەریخستووە ڕاهێنانەكان هەستكردن بە گێژبوونی لەكاتی وەستاندا لای بەشداربووان كەمكردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپۆرتێکی بەریتانی: رێژەی شێرپەنجە لە عێراق لەدوای داگیرکردنی لەلایەن ئەمریکاوە زیادیکردووە

راپۆرتێکی رۆژنامەی ناشیۆناڵی باریتانی ئەوە دەخاتەڕوو، کە شەڕی ئەمریکا لە عێراق و مامەڵەی ناتەندروست لەگەڵ ژینگە بوونەتەهۆی بەرزبوونەوەی…
زیاتر ببینە

لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد

لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا، ئه‌مڕۆ كۆبووه‌وه‌ و ژماره‌یه‌ک بڕیارى نوێی ده‌ركرد، به‌پێی بڕیاره‌كانیش له‌ مانگى داهاتووه‌وه‌ هیچ كه‌سێك…
Total
0
Share