ئیریکسن بە ئامێری دڵەوە پەیوەندیی بە یانەیەکی ئینگلزییەوە کرد

ئەستێرەی دانیمارک و پێشووی یانەکانی تۆتنهام و ئینتەر میلان، کریستیان ئیریکسن بەفەرمی پەیوەندیی بە یانەی برێنتفۆردەوە کرد.

پاش حەوت مانگ لە تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ و ئەنجامدانی نەشتەرگەریی چاندنی ئامێری ڕێکخستنەوەی لێدانەکانی دڵ لەناو سنگیدا، کریستیان ئیریکسنی دانیمارکی گەڕایەوە و پەیوەندیی بە یانەی برێنتفۆردی ئینگلیزییەوە کرد.

لەوبارەیەوە تۆماس فرانک ڕاهێنەری بڕینتفۆرد بە میدیاکانی ڕاگەیاند، “دووبارە پەرۆشم بۆ کارکردن لەگەڵ ئیریکسن، دەمێکە چاوم پێینەکەوتووە، لەڕابردوودا ڕاهێنەری بووم، دڵنیام ئێستا تەندروستیی باشە و تەنها پێویستی بە کاتە بۆ گەڕاندنەوەی تواناکانی”.

ئیریکسن لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی فنلەندا لەچێوەی یارییەکانی یورۆی 2021، لەناو یاریگا تووشی جەڵتەی دڵ بوو، نزیکبوو گیانلەدەستبدات، بەڵام لەلایەن پزیشکانی تیمی دانیمارکەوە ڕزگارکرا، ناچارکرا ئامێری ڕیکخستنەوەی لێدانەکانی دڵی لەجەستەیدا بچێنێت.

بەهۆی ئەو ئامێرەوە کە بۆ یاریزانانی خولی ئیتاڵیا ڕێگەپێدراونییە، ئینتەر میلان بۆندەکەی بەڕێککەوتن هەڵوەشاندەوە، لەو کاتەشەوە تاوەکو ئێستا پەیوەندیی بە هیچ یانەیەکەوە نەماوە و لەگەڵ تیپی لاوانی ئەیاکس ئەمستەردامی هۆڵەندی درێژەی بەمەشق و ڕاهێنانەکانی دا، تاوەکو ئێستا کە بۆندی لەگەڵ بڕینتفۆردی ئینگلیزی واژووکردووە.

بابەتی پێشتر

یوێفا ڕێگە نادات ئەنچلۆتی کاری ڕاهێنان بکات و داوای تاقیکردنەوەی لێدەکەن !

بابەتی دواتر

فەرمی.. ئۆبامیانگ پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share