چەند کەسێک لە دهۆک بە بەهای 600 ملیۆن دینار سپلیتی کۆمپانیایەکیان دزیوە

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە بە بەهای 600 ملیۆن دینار سپلیت و سیستمی ساردکەرەوە و گەرمکەرەوەی کۆمپانیایەکیان دزیوە.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک لە ڤیدیۆیەکدا دەڵێت، “جگە لەو سێ کەسەی دەستگیرکراون، چوار تۆمەتباری دیکەش هەن، دوو کەسیان ئەوانەن کە ئامێرەکانیان بە ئۆتۆمبێل گواستووەتەوە و دوو کەسی دیکەیان ئەوانەن کە ئامێرەکانیان بە هەرزان لێکڕیون”.

بە وتەی پۆلیسی دهۆک، ئەو کەسەی کە کۆمەڵێک ئامێر یان کاڵا بە نرخێکی هەرزان دەکڕێت، دەبێت ئاگاداربێت کە ئەوە دزییە و دەبێت پۆلیس ئاگاداربکاتەوە.

بابەتی پێشتر

داواكەی بارزانی لەبارەی مالكی ڕەتكردووەتەوە؟<br>موقتەدا سەدر: سوورین لەسەر حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی

بابەتی دواتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: تاڵیبان لانیکەم 100 بەرپرسی حکومی و ئەمنیی پێشووی کوشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەفتەیەک پشوو راگەیەندرا

حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و هەشت رۆژ پشووی بۆ فەرمانبەرانی راژەی شارستانی و کارمەندانی راژەی سەربازی…
Total
0
Share