داواكەی بارزانی لەبارەی مالكی ڕەتكردووەتەوە؟
موقتەدا سەدر: سوورین لەسەر حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی

موقتەدا سەدر، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ نێردراوەكانی مەسعود بارزانی، كە پەیوەندی بە ‏یەكخستنی ماڵی شیعە و جێكردنەوەی نوری مالكییەوە هەبوو، سووربوونی خۆی لەسەر ‏حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی دووپاتكردەوە.‏

ئەمڕۆ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ‏دەستپێشخەرییەك ‏هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی نارد بۆلای موقتەدا ‏سەدر، دەیەوێت ‏نێوماڵی شیعە ڕێكبخات و سەدر بەوە ڕازیبكات، نوری مالكی ببێتە ‏جێگری سەرۆك ‏كۆمار.‏

بەڵام دوای كۆبوونەوكە، سەدر تویتێكی كرد، نووسیویەتی، “تیرۆر و توندوتیژی دژی ‏گەل و هاوبەشانمان ڕابگرن، “هێشتا لەگەڵ پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانیداین و ‏پێشوازی دەكەین لە گفتوگۆكردن لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانیدا”.‏

پێداگیریی سەدر لەسەر حكومەتی زۆرینە لەكاتێكدایە، پێشتریش بەردەوام هەمان پەیامی ‏داوە و دەیەوێت بەشێك لە لایەنەكانی چێوەی هەماهەنگی بچنە حكومەتەوە، بەڵام هێڵی ‏سووری لەسەر نوری مالكی هەیە و ڕازی نییە بە بەشداریكردنی سەرۆكەكەی دەوڵەتی ‏یاسا لە حكومەتی نوێی عێراقدا.‏

بە تویتەكەی ڕێبەرەكەی ڕەوتی سەدر بێت، پێدەچێت ڕەتكردنەوەی مالكی لەلایەن ‏سەدرەوە بەردەوامی هەبێت، سەرەڕای دەستپێشخەرییەكەی بارزانی.‏

بابەتی پێشتر

بارزانی داوا لە سەدر دەكات مالكی ببێتە جێگری سەرۆك كۆمار

بابەتی دواتر

چەند کەسێک لە دهۆک بە بەهای 600 ملیۆن دینار سپلیتی کۆمپانیایەکیان دزیوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share