دوێنێ قائانی بە پەیامەوە لە هەولێر بوو

دوێنێ یەکشەممە، ئیسماعیل قائانى فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، بۆ ‏گەیاندنی پەیامی ئێران و ڕابەری شۆرشی ئیسلامی، لە هەولێر بووە و پەیامەکەی بە ‏مەسعود بارزانی ڕاگەیاندووە.‏

فارس نیوز، کە میدیایەکی ئێرانییە و نزیکە لە سوپای پاسدارانەوە، هەواڵەکە پشتڕاست ‏دەکاتەوە و ڕایگەیاندووە، “دوێنێ ئیسماعیل قائانی سەردانی هەولێری کردووە و لەگەڵ ‏بەرپرسانی پارتیدا کۆبووەتەوە”.‏

بەپێی زانیارییەکان، ئێران بە ڕوونی بە پارتی ڕاگەیاندووە، ڕازی نییە لەو هاوکێشەیەی ‏ئێستا لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقدا دەبینرێت.‏

دوای سەردانەکەی قائانی بە کەمتر لە 24 کاتژمێر، پارتی، لەڕێگەیە مەسعود بارزانی-ی ‏سەرۆكیەوە، دەستپێشخەرییەكی ڕاگەیاند و نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی حزبەکەی ‏ڕاسپارد، کە هاوشان لەگەڵ محەمەد حەلبووسی، سەردانی نەجەف بكەن و لەگەڵ موقتەدا ‏سەدر كۆببنەوە.‏

پارتی، سەرد و سوننەكان، سێكوچكەی ڕێككەوتنێكن، كە چەند مانگێكە كراوە بۆ ‏پێكهێنانی حكومەتی عێراق.‏

دەستپێشخەرییەکەی مەسعود بارزانی لەکاتێکدایە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ‏ئێران ‏لەگەڵ بەرپرسانی پارتیدا کۆبووەتەوە و لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق ‏و ‏پرسی سەرۆك كۆمار و لێكەوتەكانیان، پەیامی ڕوونیان بە پارتی داوە.‏

هەوڵەكەی مەسعود بارزانی بەشێكی زۆری پەیوەندیی بە ناكۆكیی لایەنە ‏شیعییەكانەوە ‏هەیە، دەیەوێت ڕێكیان بخات، لەكاتێكدا بەهۆی كاندیدكردنی هۆشیار ‏زێباری-ی خاڵی، لە ‏هەرێمی كوردستان ناكۆكی و لێكترازانەی ناوەتەوە.‏

بابەتی پێشتر

ڕەتكردنەوەی زێباری بەردەوامە

بابەتی دواتر

کۆمپانیایەکی ڕووسی لە کفری هەلیکار دەرەخسێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: ڕۆژێك دێت پەتی خۆسەپێنەكان باریك و هێزی گەل و دەسەڵاتی دادوەری ئەستووردەبێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، “پێشنیاز دەكەم هەر هاوڵاتییەك لەبەرخراپی ڕێگاو بانەكان زەرەرمەند دەبێت سكاڵایەك لەدژی…
Total
0
Share