فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق تووشی پەتای كۆرۆنا بووە.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە تووشبوونی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە بە كۆرۆنای ئاشكراكرد.
وتیشی، “بەشێك لە ئاژانسەكانی هەواڵ باسیان لەوە كردووە كە وەزیری دەرەوە بەشداریناكات لە كۆبوونەوەی ڕاوێژكاریی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە كۆمكاری عەرەبی كە لە كوەیت بەڕێودەچێت، هۆكارەكەشی ئەوەیە كە وەزیر تووشی كۆرۆنا بووە”.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕوونیكردەوە كە دۆخی تەندروستیی فوئاد حسێن باشە و بەرەو چارەسەربوون دەڕوات و بەمنزیكانە كار و چالاكییەكانی دەستپێدەكاتەوە.