یەکێتی لەگەڵ ئەوەدایە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان چوار بازنە بێت

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، حزبەکەی لەگەڵ ‏هەمواری یاسای هەڵبژاردن و فرەبازنەییدایە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.‏

زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ‏ئێستای ڕاگەیاند، “ئێمە لەگەڵ هەمواری یاسای هەڵبژاردنداین، بەجۆرێک لەگەڵ ‏بارودۆخی ئێستای خەڵکی هەرێمدا بگونجێت و ئەوە خواستی ئێمەیە، لەگەڵ ئەوەش ‏یەکێتی بە فەرمی ڕایگەیاندووە لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردندایە لەکاتی خۆیدا”.‏

سەرۆكەكەی فراكسیۆنی یەكێتی بەدیاریكراوی ویستی حزبەكەی ئاشكراكرد، بەوەی ‏دەیەوێت هەڵبژاردن چوار بازنە بێت.‏

بەشێکی زۆری لایەنە سیاسییەکانی هەرێم داوای هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەكەن و ‏دەیانەوێت شێوازی فرەبازنەیی بێت، دەیانەوێت جارێکی دیکە یاساکە هەموار بکرێتەوە، ‏لەبارەی مانەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنیش، یان دووبارە پێكهێنانەوەی، ڕای جیاواز هەن، ‏زۆربەی لایەنەكان، بە یەكێتیشەوە لەگەڵ ئەوەن كۆمسیۆن بۆ ئەم هەڵبژاردنەش وەك ‏خۆی بمێنێتەوە، بەڵام پارتی لەوەشدا ڕایەكی جیاوازی هەیە.‏

یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی 1992 لە پەرلەمان دەرچوێندراوە و تا ‏ئێستا حەوت جار هەموارکراوەتەوە، كە كۆتا هەمواری لە ساڵی 2013 بووە.‏

بابەتی پێشتر

سەرۆککۆمار ئەو پۆستەی مام سەنگی پێدا بە پلان و کڕینی دەنگ زەوت ناکرێت

بابەتی دواتر

منداڵێک بەهۆی غازەوە خنکا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share