گسکێکی کارەبایی یاریی نێوان ئەرجەنتین و چیلی لەدواخستن ڕزگارکرد

داوەرە یاریدەدەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ئەرجەنتین و چیلی لەچێوەی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوور، بەناچارییەوە دەسکی گسکێکی کارەباییان وەک ئاڵا بەکارهێناوە.

ماڵپەڕی “ئەمریکان پۆست” هەواڵێکی سەیروسەمەرەی لەبارەی یاریی نێوان ئەرجەنتین و چیلی بڵاوکردووەتەوە، بە وێنە و ڤیدیۆ دەریخستووە، داوەرە یاریدەدەرەکانی یارییەکە لەبری ئاڵای یاسایی، درێسێکی کارگوزارانی یاریگایان لە دەسکی گسکی کارەبایی پێچاوە و بەکاریدەهێنن.

داوەرە یاریدەدەرەکان کە پێکهاتوون لە فابریسیۆ فیلارینیۆ و ڕۆدریگۆ فیگێریدۆ، هەڵگری ناسنامەی بەرازیلین و ئاشکرایانکردووە، کە لە هۆتێلە تایبەتەکەیان لەشاری کالاما- چیلی تەواوی کەلوپەلە وەرزشییەکانیان، واتا کەلوپەلی تایبەت بە داوەریکردنیان لەبیرچووە، کاتیان بەردەستنەبووە تاوەکو بگەڕێنەوە و بیهێنن بۆ یاریگا.

یاریی نێوان ئەرجەنتین و چێلی لەچێوەی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای لاتین، بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندیی ئەرجەنتین کۆتاییهات.

بابەتی پێشتر

کچە زۆرانبازێکی (WWE): بۆ کەپڵێك دەگەڕێم، دەستمناکەوێت

بابەتی دواتر

لەسەر داوای لاپۆرتا سەرۆکی پێشووی بەرشلۆنە دەخرێتە بەر لێکۆڵینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆرۆنا وەرزشی عێراقی پەکخست

خانەی قەیرانە تەندروستیەکانی عێراق ،ئەمڕۆ دووشەممە تەواوی چالاکییە وەرزشییەکانی لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق ڕاگرت. بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ و لیڤه‌رپوڵ له‌ گه‌وره‌کانی میلانیان برده‌وه‌ و پاریس یه‌کسانبوو

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، لیڤه‌رپوڵ یاریی لوتکه‌ی له‌ میلان برده‌وه‌ و پاریس…
Total
0
Share