پەرلەمان وردبینی لە ناوی كاندیدانی سەرۆك كۆمار دەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئێستا لە كۆبوونەوەدایە و ناوی كاندیدانی پۆستی سەرۆك كۆمار تاوتوێدەكات.

بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەكەدا كە بە سەرۆكایەتیی حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆك ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت، وردبینی بۆ ناوی كاندیدەكان دەكرێت.

هەریەك لە وەزیری خوێندنی باڵا، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی، بریكاری وەزارەتی ناوخۆ و بەرپرسی بەڵگەكانی تاوان لە كۆبوونەوەكەدا بەشدارن بەو پێیەی لایەنی پەیوەندیدارن لە وردبینیكردن لە ناوی كاندیداندا و كاریان لێكۆڵینەوەیە لە بڕوانامەی خوێندن، دۆسیەكانی تایبەت بە دارایی و گەندەڵی و تاوان.

پێشتر ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدابوو ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو 31ی كانوونی دووەم ناوی كاندیدانی پۆستی سەرۆك كۆمار ئەوانەی مەرجە یاساییەكانیان تیادان ڕابگەیەنێت، ئەوەش دوای تەواوكردنی ڕێوشوێنە یاساییەكان بەپێی یاسای حوكمەكانی خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار ژمارە 8ی ساڵی 2012.

سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریشیداوە ڕۆژی دووشەممە 7ی شوباتی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران كۆببێتەوە و سەرۆك كۆمار هەڵببژێرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق: زیاتر لە 583 ژن لە عێراقدا لە چاودێری کۆمەڵایەتیی سوودمەندبوون

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی سودمەندانی یاسای پاراستن و چاودێری…
Total
0
Share