كەشوهەوای هەرێمی كوردستان بەرەو جێگیری دەڕوات

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ‏بڵاوکردەوە، تەنها لەناوچە شاخاوییەكانی سلێمانی و دهۆك بەفرێكی كەم دەبارێت، لە ‏شەودا كەشوهەوا بەرەو جێگیری دەڕوات.‏

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ‏‏“پێشبینى دەکرێت ئەمڕۆ ئاسمانى هەرێم  نیمچەهەور و هەوری تەواو بێت و بەفربارین لە ‏ناوچە شاخاوییەکان تا درەنگانى شەو کۆتایی بێت”.‏

بەپێی کەشناسیی هەرێم، “پێشبینى دەکرێت سبەینێ بەیانی لە ڕۆژئاوای هەرێمەوە ‏نمەبارانێکى کەمى پچڕ پچڕ دەستپێبکات پاشان بەرەو ناوچەکانى ناوەڕاست و ڕۆژهەڵات ‏و کەرکوک دەڕوات”.‏

هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە، کە پێشبینی بارینی کەمێک بەفر لە ئێوارەدا لە ناوچە ‏شاخاوییەکانى سلێمانى و دهۆک دەکەن.‏

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لەشەودا کەشوهەوا جێگیردەبێت.‏

ڕێژەی بارانبارین لە 12 کاتژمێری ڕابردوودا:‏

پیرمام 2.0 ملم

سلێمانى دڵۆپ دڵۆپ

دهۆک 0.9 ملم

زاخۆ 2.2 ملم

ئاکرێ 2.6 ملم

بارزان 4.2 ملم

حاجى ئۆمەران 0.8 ملم

هەڵشۆ 3.6 ملم

سۆران 2.8 ملم

پێنجوێن 5.2 ملم

قەڵادزێ 0.4 ملم

سمێلان 11.2 ملم

مێرگەسور 9.0 ملم

سیدەکان 16.8 ملم

چۆمان 13.2 ملم

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی کارتی ڤاکسین دەکاتە مەرج بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان

بابەتی دواتر

بەتەمەنترین گۆرێلای نێری جیهان مرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك بۆ دەسەڵاتی خۆجێیی دهۆك: واز لە دەستگیركردنی مامۆستایان و چالاكوانان بهێنن

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لەبارەی دەستگیركردنی مامۆستایان و چالاكوانان لە پارێزگای دهۆك یاداشتێكی ئاڕاستەی دەسەڵاتداران كردووە و ڕایدەگەیەنێت، “واز لە…
Total
0
Share