ئەمریكا داواكارییەكی ڕوسیای بۆ وەرنەگرتنی ئۆكرانیا لە ناتۆ ڕەتكردەوە

ئەمریكا وەڵامی چەند داواكاری و نیگەرانییەكی ڕوسیای دایەوە كە پێشتر درابوونە ئەمریكا و ئەوروپا، واشنتۆن ئەو داواكارییەی مۆسكۆی ڕەتكردەوە بەوەی ئۆكرانیا لە هاوپەیمانیی ناتۆ وەرنەگیرێت، ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی “ڕێڕەوێكی دیپلۆماتیی جددی” بۆ ڕوسیا پێشنیازكردووە بەمەبەستی چارەسەركردنی قەیرانی ئۆكرانیا،.

ڕوونیكردەوە، ئەمریكا و هاوپەیمانیی ناتۆ بە نووسراو وەڵامی داواكارییەكەی ڕوسیایان داوەتەوە.

لە كۆتایی ساڵی ڕابردووەوە ڕوسیا چەند جارێك داوای لە ئەمریكا و ئەوروپا كردووە گەرەنتیی ئەمنی پێبدەن بەوەی بڵاوبوونەوەی هێزی ناتۆ لە ناوچەكەدا مەترسی نییە بۆسەر ڕوسیا، لە بەرامبەریشدا خۆرئاوا داوا لە ڕوسیا دەكات هێز ڕەوانەی ئۆكرانیا نەكات و ئەو وڵاتە “داگیرنەكات”.

ڕوسیا داواكارییەكانی بە فەرمی دابوو بە ئەمریكا و ناتۆ، داوایدەكرد وەڵامی بدەنەوە و دڵنیایبكەنەوە. ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا نامەیەكی فەرمیی وڵاتەكەی و ناتۆی دا بە ڕوسیا و لەبارەی ناوەڕۆكی نامەكەوە لێدوانی دا و ڕایگەیاند، واشنتن لە نامەكەیدا بۆ ڕوسیا “ڕێڕەوێكی دیپلۆماتیی جددی” پێشنیازكردووە بەمەبەستی چارەسەركردنی قەیرانی ئۆكرانیا.

وتیشی، “ڕوونیدەكەینەوە كە كۆمەڵێك بنەمای سەرەكیی هەن ئێمە پابەندین پارێزگاری و بەرگرییان لێبكەین، لەوانە سەروەریی ئۆكرانیا و سەلامەتیی خاكەكەی و مافی وڵاتان لە دیاریكردنی ڕێوشوێنە ئەمنییەكان و هاوپەیمانێتییەكانی تایبەت بە خۆیان”، وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی ئۆكرانیا مافی خۆیەتی هاوپەیمانی لەگەڵ ئەمریكا و ناتۆدا بكات و ئەوانیش ڕێگەنادەن ڕوسیا هێرشبكاتەسەر ئەو وڵاتە.

ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكرد كە لە ڕۆژانی داهاتوودا لەگەڵ سێرگی لاڤروڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیادا كۆدەبێتەوە و وەڵامی ڕوسیا تاوتوێدەكەن.

بابەتی پێشتر

بایرن میونشن دەستبەرداربوونی لە "دیوارەکە" ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

ئەو هاوبەشانەی پێوەری ئاویان بەستووە لە 45 هەزار دینار زیاتر نادەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share