ئەو هاوبەشانەی پێوەری ئاویان بەستووە لە 45 هەزار دینار زیاتر نادەن

وەزارەتی شارەوانی داوا لە هاوڵاتییان دەكات، لە 45 هەزار دینار زیاتر قەرزی ئاو نەدەن، تەنانەت ئەگەر زیاتر لەو پارەیەشیان بۆ هاتبێتەوە، بڕیارەكە تەنها ئەوانە دەگرێتەوە كە پێوەری زیرەكی ئاویان بەستووە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی قەرزی ئاوەوە دەركردووە، دەڵێت، “هەر هاوبەشێكی ئاو كە پێوەری بەستووە، ئەگەر بۆ مانگێك هەرچەند پارەی ئاوی بۆ هاتبێتەوە، بۆ نمونە، ئەگەر لە مانگێكدا 150 هەزار دیناری بۆ گەڕابێتەوە، لە 45 هەزار دینار زیاتر نادات و بڕیاری لێخۆشبونیش دەیگرێتەوە”.

وەزارەتەكە ڕاشیگەیاندووە، “بڕیاری لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاو بۆ ماوەیەكی دیاریكراوە و درێژناكرێتەوە، بۆیە فەرمانگەكانی ئاو لە سەرتاسەری كوردستان داوا لە هاوڵاتییان و ئەو هاوبەشانە دەكەن كە قەرزاری كرێی ئاون، تا زووە سەردانیان بكەن و لە بڕیارەكە سوودمەندبن، بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانیش هەموو كارئاسانییەك دەكەن”.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا داواكارییەكی ڕوسیای بۆ وەرنەگرتنی ئۆكرانیا لە ناتۆ ڕەتكردەوە

بابەتی دواتر

پەككین داوا لە واشنتن دەكات هەڵەی هەڵسوكەوتە بازرگانییەكانی ڕاستبكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share