یونایتد بەدوای ڕاهێنەری نوێدا ناگەڕێت و ڕێگە ئاسانەکەی هەڵبژاردووە

بەڕێوەبەرانی یانەی مانچستەر یونایتد هەوڵەکانیان بۆ کڕینی ڕاهێنەرێکی نوێ ڕاگرتووە، بیر لەوە دەکەنەوە ڕاڵف ڕانیک بکەن بە ڕاهێنەری هەمیشەیی.

دوای دوورخستنەوەی ئولی گۆنار سۆڵشایەر، یانەی مانچستەریونایتد بەشێوەیەکی کاتیی ڕاڵف ڕانیکی ڕاهێنەری ئەڵمانییان لە جێگەکەی بەکارخست، لەهەمان کاتدا پۆستی بەڕێوەبەری وەرزشییان پێبەخشی، بەڵام لەئێستادا بارودۆخەکە گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە و بڕیاریانداوە وەک ڕاهێنەری هەمیشەیی دەستنیشانیبکەن.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی نووسیویەتی، دوای لێکۆڵینەوەی خێزانی گلایزەرس لە ناوخۆی یانەکەیان دوای ئەوەی ڕانیک پۆستی ڕاهێنەری پێبەخشراوە، هەستیان بە باشبوونی بارودۆخەکە کردووە، بۆیە بڕیاریانداوە چانسی پێبدەن لە کۆتایی وەرز بۆندەکەی نوێبکرێتەوە.

ڕانیک لەم وەرزەدا 10 یاریی مانچستەر یونایتدی بەرێوەبردووە، شەش بردنەوە و سێ یەکسانبوون و یەک دۆڕاندنی لە خوولی ئینگلتەرا، فا کەپ و چامپیۆنزلیگ تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

کوینتراو-ت بیر ماوە؟ لە ڕیاڵ مەدریدەوە بۆ ڕاوە ماسی

بابەتی دواتر

بایرن میونشن دەستبەرداربوونی لە "دیوارەکە" ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share