هالاند سێ باشترین یاریزانی جیهان دیاریدەکات و کریستیانۆ دووردەخاتەوە

هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، ئێرلینگ هالاند بە بۆچوونی خۆی سێ باشترین یاریزانی جیهان دیاریدەکات، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە بژاردەکانیدا نییە.

هالاند لە چاوپێکەوتنێکدا بە تۆڕی (ESPN)ی ئەمریکی ڕاگەیاندووە، “بەڕای من ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی باشترینی جیهانە، دەبێت ناوی ئەو هێرشبەرە وەک سەرەتایەک بهێنم، پاشان کەریم بنزیمە، ئەویش هێرشبەرێکی ناوازەیە، بەڵام بەهەمان شێوە لیۆ مێسی ناوازەیە، لەبەرئەوە بنزیمە و مێسی بە دووەم و سێیەم هەڵدەبژێرم”.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە لاوە بەهرەدارەکەی نەرویج و بوروسیا دۆرتمۆند، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی لە بژاردەکانیدا دوورخستووەتەوە، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە، لەم وەرزەدا و بە درێژایی ساڵی 2021 ئەفسانەکەی پۆرتوگال نەیتوانی پێگەیەکی بەهێز بۆخۆی مسۆگەربکات، بۆیە لە هیچ بژاردەیەکی خەڵاتە تاکە کەسییەکاندا پاڵێوراوی سەرەکی نەبوو.

بابەتی پێشتر

(NBA)  فینێکس له یوتای برده‌وه و کریس پاول 27 خاڵی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە دێوەکەی ئیسپانیا دەکڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەگوێرۆ بەرشلۆنە بەجێدەهێڵێت؟

ڕۆیشتنی لیۆ مێسی لە یانەی بەرشلۆنە نەبووەتە هۆکارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی بۆندی نێوان ئەگوێرۆ و یانە کەتەلۆنییەکە. کەناڵی فەرمی…
Total
0
Share