کریستیانۆ ڕۆنالدۆی پۆرتوگالی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یوڤانتۆس، ڕیکۆردی فێرینس پوشکاشی هه‌نگاری هاوتاکرده‌وه و ته‌نها حه‌وت گۆڵی ماوه ڕیکۆرده مێژووییه‌که‌ی عه‌لی دائی ئه‌فسانه‌ی ئێران هاوتابکاته‌وه.
دۆنی پۆرتوگال پێویستی به تۆمارکردنی حه‌وت گۆڵی دیکه‌یه به درێسی هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگاله‌وه، تاوه‌کو ژماره‌ی گۆڵه تۆمارکراوه‌کانی عه‌لی دائی به درێسی هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانه‌وه هاوتا بکاته‌وه که (109) گۆڵه، له‌م حاڵه‌ته‌شدا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێته باشترین گۆڵکاری مێژووی تۆپی پێ.
له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده و یانه، ئه‌فسانه زیندووه‌که‌ی پۆرتوگال توانیویه‌تی 746 گۆڵ تۆماربکات، به‌م ژماره‌یه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ فێرینس پوشکاشی ئه‌فسانه‌ی هه‌نگاریا و ڕیاڵ مه‌درید هاوتا ده‌بێته‌وه له پێگه‌ی چواره‌م باشترین گۆڵکار له مێژووی تۆپی پێ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده و یانه‌کان.
پوشکاش 746 گۆڵی له 754 یارییدا تۆمارکردووه، کریستیانۆ به زیاتر له 100 یاری هه‌مان ڕێژه‌ی تۆمارکردووه، له ئێستاشدا ته‌نها سێ گۆڵکاری مێژوویی له‌به‌رده‌مدا ماوه بۆ بوون به باشترین گۆڵکار له مێژووی تۆپی پێ، ئه‌وانیش ڕۆمارۆ، پیلێ، جوزێف بیکانن.
ڕیزبه‌ندی باشترین گۆڵکاران به‌درێژایی مێژووی تۆپی پێ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده و یانه:
1. جۆزیف بیکان (نه‌مسا): 805 گۆڵ
2. ڕۆماریۆ (به‌رازیل): 772 گۆڵ
3. پیلێ (به‌رازیل): 761 گۆڵ
4. فێرینس پوشکاش (هه‌نگاریا): 746 گۆڵ
5. کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (پۆرتوگال): 746 گۆڵ
6. لیۆ مێسی (ئه‌رجه‌نتین): 711 گۆڵ