ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی.. میدیاكانی ئێران باس لە سەركەوتنی ڕەئیسی دەكەن

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەرگای ناوەندەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران دوای 19 کاتژمێر لە كردنەوەیان، داخران، چاودێرانی هەڵبژاردنەکان دەڵێن، ئەمە درێژترین ماوەی هەڵبژاردن بووە لە مێژووی هەڵبژاردنەکانی وڵاتەكە، میدیاكانی ئێرانیش باس لە پێشكەوتنی ئیبراهیم ڕەئیسی بەرامبەر بە كاندیدەكانی دیكە دەكەن.

دوێنێ هەینی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران بەڕێوەچوو، کە زیاتر لە 56 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان لەو هەڵبژاردنەدا هەبوو و چوار کاندید کێبڕکێیان لەسەر بردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران كرد.

ئاژانسی ئیرنای ئێرانی بڵاویکردەوە دوای سێ جار درێژکردنەوەی ماوەی دەنگدان و 19 کاتژمێر بەردەوامیی پرۆسەكە، لە کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە سندوقەکان داخران و ماوەی دەنگدان کۆتاییهات.

میدیاکانی وڵاتەكەش بەیانی ئەمڕۆ ئاشكرایانكرد، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان و جیاکردنەوەی بەشێک لە دەنگەکان، ئیبراهیم ڕەئیسی، كە كاندیدی نەریتخوازەكانە، بە بەدەستهێنانی زیاتر لە %50ی دەنگەکان براوەی هەڵبژاردنەکەیە.

بەپێی میدیاكانی ئێران، موحسین ڕەزایی و عەبدولناسر هیمەتی شکستی خۆیان و سەرکەوتنی ئیبراهیم ڕەئیسییان ڕاگەیاندووە و پیرۆزباییا لە ناوبراو کردووە بەهۆی سەرکەوتنیەوە.

میدیاکان باس لەوە دەکەن، لە کۆی 26 ملیۆن دەنگی جیاکراوە، ئیبراهیم ڕەئیسی زیاتر لە 16 ملیۆن دەنگی بەدەستهێناوە، بە جەختکردنەوە لەوەی ئەو ئەنجامانە ناڕەسمی و سەرەتایین.

بابەتی پێشتر

لە جیهاندا 41 ملیۆن كەس لەبەردەم مەترسیی برسێتیدان

بابەتی دواتر

نەتەنیاهۆ جێهێشتنی خانووی سەرۆكایەتی ڕەتدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران ئاستی ئامادەکارییەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی دەرەکی بەرزدەکاتەوە

سەرچاوە سەربازییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، وڵاتەکەیان ئاستی ئامادەکارییەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی دەرەکی بەرزکردووەتەوە و شار و ناچەکانی لەڕووی سەربازییەوە…
Total
0
Share