ئاسایش دەستگیركردنی دوو ئەندامی داعش لەناو سلێمانی ڕادەگەیەنێت

ئۆپراسیۆنێكی پێشووی هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی

ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ئۆپراسیۆنێكدا دوو ئەندامی سەر بە گروپی داعش لەناو شاری سلێمانی دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، هێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایش لە بەرواری 23ی ئەم مانگە “لەناو شاری سلێمانی توانیان دوو تیرۆریستی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیربکەن”.

ئاسایش لەگەڵ ڕاگەیەندراوەكەیدا تۆمارێكی ڤیدیۆی تایبەت بە ئۆپراسیۆنەكە بڵاوكردووەتەوە.

ڕاگەیەندراوەكەی ئاسایش ناو و ناسنامەی دەستگیركراوەكانی ئاشكرانەكردووە.

بابەتی پێشتر

وێنەیەکی لێپرسراوی کارەکانی دێمبیلی هەرای ناوەتەوە !

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزترین ئاست لە 2014ەوە تۆماردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share