كێشەی دڵ، ئەگوێرۆ سێ مانگ دووردەخاتەوە

تیمی پزیشكیی یانەی بەرشلۆنە ئاشكرایكرد، سێرجیۆ ئەگوێرۆ بەهۆی كێشەی لێدانی دڵەوە سێ مانگ لەژێر چاودێریدا دەبێت.

ئەگوێرۆ بەهۆی كێشە لە ترپەكانی دڵیدا، نەیتوانی یارییەكەی بەرشلۆنە و ئالاڤێس تەواوبكات و لە یاریگا برایە دەرەوە.

تیمی پزیشكیی یانەی بەرشلۆنە جەخت لەوە دەكەنەوە، ئەگوێرۆ ئازاری دڵی هەیە و پێویستە سێ مانگ لەژێر چاودێریدا بێت.

ئەگوێرۆ لەبارەی دۆخەكەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە، ڕایگەیاند: من باشم و ڕۆحییەتێكی گەورەم هەیە بۆ ئەوەی زوو چاكببمەوە.

هەر دوای بڵاوبونەوەی كێشەكەی ئەگوێرۆ، زۆرێك لە هاوڕێكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كەوتنە پشتگیریكردنی و هیوای زووگەڕانەوەیان بۆ خواست.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ چامپیۆنز لیگ دەستپێدەكاتەوە

بابەتی دواتر

پێكانەكەی مێسی قورسە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share