چێوەی هەماهەنگی بۆ یەكەمجار باسی ئەگەری بایكۆت دەكات

“هەرلایەنێك بیەوێت، بەشداری لە حكومەتدا بكات”

بە دوایین ڕاگەیەندراوی چێوەی هەماهەنگیدا دیارە، هێشتا یەكدەنگن لەبارەی پێكهێنانی حكومەت بە بەشداریی تەواوی لایەنە خوازیارەكان، ئەگەر نا، هەردوو بژاردەی ئۆپۆزسیۆن و بایكۆت كراوەن، ئەوەش ڕەتدەكەنەوە بنەمای حكومەتی زۆرینە تەنها بەسەر یەك پێكهاتەدا تاقیبكرێتەوە.

سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان كۆبوونەوە و ڕاگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە، پابەندبوونی خۆیان دووپاتكردەوە بە “بنەمای بەشداری” لە ئیدارەدانی قۆناغی داهاتوو و دژی “بنەمای پەراوێزخستنن”، كە لە سەردەمی ڕژێمی پێشوو باجی زۆری لێكەوتووەتەوە.

چێوەكە لەگەڵ خۆلاداندایە لە كێشە و قەیرانی زیاتر و چوونە بەرەو خزمەتكردنی هاوڵاتییان، “كە گرنگترینیان ڕێككەوتنە لەسەر سەرۆك وەزیرانێك كە بتوانێت قۆناغەكە تێپەڕێنێت و هەروەها پێكهێنانی حكومەت بەپێی بەركەوتەكانی هەڵبژاردن بە بەشداریی هەموو ئەو لایەنانەی دەیانەوێت بەشدار بن و پابەند دەبن بە هاوبەشییە نیشتمانییەكانەوە”.

چێوەی هەماهەنگی لەگەڵ ئەوەی دژی بنەمای زۆرینەی نیشتمانی نییە، بەڵام پێشی وایە ناكرێت ئەو زۆرینەیە تەنها لەسەر پێكهاتەیەك تاقیبكرێتەوە، (مەبەست شیعەیە).

دووپاتیشیدەكاتەوە، “بەردەوامبوونی پەراوێزخستن بەواتای پاڵنانی ئەو لایەنانە دێت كە لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا پێكەوە دەنگی زۆرینەی هاڵاتییانیان هێناوە، پاڵنانیان بەرەو بوونە ئۆپۆزسیۆن، یان بایكۆتی پرۆسەی سیاسی”.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی پارێزگا: كەمتر لە نیوەی پێویستی غاز دەگاتە سلێمانی‏

بابەتی دواتر

کەشناسی: سبەینێ بەفر لە سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە و بارانیش لە هەولێر دەبارێت ‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامێك لە سودانی-یەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق هاوخەمی بۆ گیانلەدەستدانی سەرۆك كۆمار و تیمی یاوەری لە رووداوی كەوتنەخوارەوە هەلیكۆپتەرەكەیان رادەگەیەنێت. محەمەد شیاع…
Total
0
Share