حەشدی شەعبی: ڕێگریمان لە هەوڵێكی داعش كرد بۆ چوونە ناو شەنگال

هەوڵەكەی داعش ئەم بەرەبەیانە یووە و شكستی پێهێنراوە

حەشدی شەعبی دەڵێت، ڕێگرییان كردووە لە دزەكردنی ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش لە باشووری شەنگال.

ئەمڕۆ حەشدی شەعبی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، ئاشكرایكردووە، هێزی شەنگالی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا لە دەستەی حەشدی شەعبی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێگرییان كردووە لە دزەكردنی ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش لە باشووری قەزای شەنگال.

بەوتەی حەشدی شەعبی، ژمارەیەك چەكداری داعش بوون و ویستوویانە دزەبكەنە قەزای شەنگالەوە، بەڵام تەقەیان لێكراوە و ناچار بە هەڵاتن كراون.

قسەی حەشدی شەعبی لەبارەی ڕێگریكردن لە دزەكردنی چەكدارانی داعش بۆ چوونە شەنگال هاوكاتە لەگەڵ ڕووداوەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان، كە تیایدا داعش هەوڵی هەڵاتنی چەكدارانی زیندانیكراوی دا لە زیندانی غوێران، بەڵام لەلایەن هەسەدە و هێزەكانی دیكەی ڕۆژئاوای كوردستانەوە ڕێگرییان لێكرا و پیلانەكە پوچەڵكرایەوە.

بابەتی پێشتر

یۆڤانتۆس یەك هەنگاو لە كڕینی ڤلاهۆڤیچ دوورە

بابەتی دواتر

چیت بیستووە دەربارەی ئەو وڵاتانەی سوپایان نییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر لەبارەی دەستگیركردنی تیرۆریستێك لە هەولێر ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژە تیرۆری کوردستان، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەستگیركردنی تیرۆریستێك لە هەولێر بڵاوكردەوە. لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە، “لەم رۆژانەدا هەواڵێک…
Total
0
Share