دامەزراوەیەكی خێرخوازی دابەشكردنی 100 ئۆتۆمبێلی نوێی بەسەر ژمارەیەك خێزانی شارە جیاجیاكانی عێراقدا ڕاگەیاند.
دامەزراوەی (عەین)ی سەر بە مەرجەعی باڵای شیعەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، 100 ئۆتۆمبێلی نوێی بەسەر ژمارەیەك خێزانی هەژاردا، كە پێشتر لە سەرجەم پارێزگاكاندا ناویان تۆماركراوە، دابەشكردووە و نرخی ئۆتۆمبێلەكانیش دەگاتە نزیكەی 10 ملیۆن دینار.
لە بەیاننامەیەكدا ئەوەشی خستەڕوو، ئەم هەنگاوە بۆ جێبەجێكردنی خۆبژێوی ئەنجامدراوە تا ببێتە سەرچاوەی داهات بۆ خێزانەكان بەمەبەستی دابینكردنی سەرچاوەی بژێوی ژیانێكی ئاسایی بۆیان.
پارەی هاوكارییەكە لەلایەن خێرخوازێكەوە بەخشراوە، وەك ئەوەی دامەزراوەكە ئاشكرایكردووە.