که‌ناڵی فه‌رمی کامیرۆن ئاشکرایکردووه، به‌ر له‌ده‌ستپێکی یاریی نێوان هه‌ڵبژارده‌کانی کامیرۆن و کۆمۆرۆس، له جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقا، هه‌شت که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی زانیارییه فه‌رمییه‌کان، به‌ر له‌وه‌ی یارییه‌که ده‌ستپێبکات ڕێژه‌یه‌کی زۆری هانده‌ران ڕوویان له ده‌رگای چوونهژوورهوەی یاریگا کردووه، له‌نێو ڕێڕه‌وی چوونەژوورهوهدا به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی ئاماده‌بووانه‌وه، پاڵەپەستۆ دروستبووه، به‌هۆیه‌وه هه‌شت که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
جگه له گیانله‌ده‌ستدان، حکومه‌تی کامیرۆن و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌فریقا ئاشکرایانکردووه، چه‌ندین که‌سی دیکه به‌هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و بریندارییه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراون.
له ڕاگه‌یاندراوێکدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی کامیرۆن بڵاویکردووه‌ته‌وه، قوربانییه‌کان هه‌شت كەسن، دوو ژن و چوار پیاوی تێدایه، سه‌رجه‌میان ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو 30 ساڵه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها منداڵێک و که‌سێکی دیکه‌ی نه‌ناسراو، چونکه خێزانه‌که‌ی به‌خێرایی ته‌رمه‌که‌یان بردووه.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌فریقا بڕیاریداوه بێده‌نگی هه‌ڵنه‌بژێرێت، به‌ڵکو به‌په‌له لێکۆڵینه‌وه له هۆکاره‌کانی دروستبوونی پاڵەپەستۆكە ئاشکرابکات.