بەپێی زانیارییەکان، زیاتر لە 50 هەزار خوێندکار فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە، بڕیاریشە لە 24 کاتژمێری داهاتوودا ئەنجامەکان بڵاوبکرێنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ یان سبەینێ ئەنجامی ئەو خوێندکارانە رادەگەیەندرێت کە لە رێگەی سیستمی زانکۆلاینەوە داواکاریی وەرگیرانیان پێشکەشی زانکۆ و پەیمانگاکان کردووە.
ئەمەش پاش ئەوەدێت، سیستمی زانکۆلاین لە 23ی ئەیلوول کاراکرا و لە 2ی تشرینی یەکەم ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کۆتاییهات، بەپێی ئامارەکان تاوەکو ئێستا نزیکەی 54 هەزار خوێندکار فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە.