بەرپرسێك دەربارەی ئاووهەوا: جیهان لە گێژاودایە

“ئەمە كێشەیەك نییە نەتوانین لێی دەربچین، بەڵام لەسەر ئاراستەی دروست نین”

نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئاووهەوا هۆشداری دەدات لەوەی جیهان لە گێژاودایە و دوورە لە ڕێرەوی دروست لە هەوڵەكانى كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی سەر گۆڕانی ئاووهەوا.

جۆن كێری، نێردەی ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری ئاووهەوا لە وتەیەكدا لەبەردەم ژووری بازرگانیی وڵاتەكەی وتی، “ڕێگەم بدەم لۆژیكی بم و هەروەها ڕاست و ڕوون بم.. ئێمە لە گیژاوداین، هیوادارم هەمووان لەوە تێبگەن.. ئەمە كێشەیەك نییە نەتوانین لێی دەربچین، بەڵام لەسەر ئاراستەی دروست نین”.

وتیشی، زۆر بابەتی باش ڕوویانداوە، وەك ئەو بڕیارانەی لە لوتكەی گلاسكۆ تایبەت بە ئاووهەوا دران، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گۆڕانی ئاووهەوا دەبینین. نمونەشی بەو توێژینەوە نوێیانە هێنایەوە كە باس لەوەدەكەن پلەی گەرمیی جەمسەری باكوور چوار هێندەی ئەودوای ناوچەكانی زەوی بەرزدەبنەوە.

لەهەمان كاتدا كاریگەرییەكانی لافاو، ئاگركەوتنەوە، هەرەسهێنانی زەوی و گەرمای نائاسایی دەبینین كە لە ناوچە جیاوازەكانی جیهاندا زیادیانكردووە، وەك ئەوەی بەرپرسە ئەمریكییەكە ئاماژەی پێدا و دووپاتیكردەوە، زۆرینەی وڵاتانی جیهان توانای بڵاوكردنەوەی بڕێكی زۆر زیاتریان لە سەرچاوەكانی وزەی نوێ هەیە، بەڵام نایكەن، لەجیاتی ئەوە، ئەو وڵاتانە بەكارهێنانی غازیان زیادكردووە.

س: The Hill + RT

بابەتی پێشتر

گوتاری نەتەوەییان گەیشتۆتە ئاسمان و لە بەغداد ماراسۆن بۆ پۆست وەرگرتن دەكەن

بابەتی دواتر

ئەمریكا ئامادەیی خۆی بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ و بەپەلە لەگەڵ ئێران دەردەبرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share