بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای یەكێتی گەیشتە بەغداد

بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای یەكێتی گەیشتە بەغداد و بڕیارە زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە ئەنجامبدات.

سەردانەكە دوابەدوای كۆبوونەوەكەی دوێنێی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دێت كە تیایدا بڕیاردرا پشتگیری تەواوبكرێت بۆ سەرخستنی كاندیدی حزبەكە پۆستی سەرۆك كۆمار كە د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح-ە.

لەمیانەی سەردانەكەدا بڕیارە بافڵ جەلال تاڵەبانی و شاندی یاوەری زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییە عێراقییەكاندا ئەنجامبدات.

دوێنێ ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی لە سلێمانی كۆبووەوە و لە پرسی تایبەت بە بارودۆخی سیاسیی عێراق و ئیستحقاقە دەستوورییەكاندا ڕایگەیاند، ”پارتی دیموكراتی كوردستان تاكڕەوانە و لە دەرەوەی ویست و ئیرادەی یەكڕیزیی گەلی كورد و هێزە سیاسییەكانی كوردستان هەنگاویناوە و ڕێککەوتنیان لەگەڵ هەندیک لایەنی سیاسی واژوو کردووە و لە چێوەی ئەو ڕێککەوتنەیان كاندیدێكی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار پێشكەشكردووە”.

‎باسیلەوەشكرد، “بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بەووردی ڕووناكی خستەسەر پێشهاتەكانی ئێستا و جەختیکردەوە کە مادەم لایەنی دیکە، دوور لە پرینسیپی تەوافق کاندیدی خۆیان پێشکەش دەکەن، یەکێتیش مافی خۆیەتی كە پۆستی سەرۆك كۆمار بە ئیستیحقاقی كورد و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بزانێت، بۆیە داكۆكی لە مافی خۆی دەکات و سازشی لەسەر ناکات”.

بابەتی پێشتر

هەسەدە: 300 چەكداری داعش لە حەسەكە خۆیان ڕادەستكردووە

بابەتی دواتر

گوتاری نەتەوەییان گەیشتۆتە ئاسمان و لە بەغداد ماراسۆن بۆ پۆست وەرگرتن دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى لەبارەی هۆكارى كۆكردنه‌وه‌ى كتێبی وه‌زیرێكی سەدام ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیریى هه‌رێمى كوردستان هۆكارى كۆكردنه‌وه‌ى كتێبێكى وه‌زیری پێشووتری به‌رگریی عێراق ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت، کەسوکاری ئەنفالكراوانى نیگەرانکردووە. له‌…
Total
0
Share