بنزیمە لەشەوێکدا سێ جار تووشی شۆک کرا

هێرشبەری فەرەنسی-ی یانەی ڕیاڵ مەدرید، کەریم بنزیمە شەوی ڕابردوو لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیڵچی سێ جار تووشی شۆک کرا.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، ئەستێرەکەی فەرەنسا لە تایمی یەکەمدا بەرامبەر یانەی ئیڵچی پەناڵتییەکی لەدەستداوە، ئەوەش دەبێتە شۆکی یەکەم، پاشان لە خولەکی 58 کاتێک یانەکەی بەگۆڵێک لەدواوەبوون، تووشی پێکان هاتووە و ئاڵوگۆڕی پێکراوە، کە ئەوەش دەبێتە شۆکی دووەم.

بەهۆی ئەو پێکانەوە، یاریزانەکە ناتوانێت بەشداریی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو بکات، هەروەها گوماندەکرێت لە بەشداریکردنی لە ڕووبەڕووبوونەوەی پاریس سان جێرمان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

شۆکی سێیەمی بنزیمە ئەوەیە، لەکاتێکدا سەرقاڵی یاریکردن بووە، چەند دزێک چوونەتەسەر ماڵەکەی و تاڵانیانکردووە.

ئەوەش دووەم جارە لە مانگی شوباتی 2019وە بنزیمە دووچاری ڕووداوی دزین دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

سەرچاوەكان: فەرماندەیەك و چەندین ئەفسەر چەكیان بە داعش فرۆشتووە

بابەتی دواتر

هێرناندێز: جۆرجینا دوای ئەوەی کریستیانۆی ناسی، وازی لە ئێمە هێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share