یاریزانێک ئۆکەی بۆ ئینتەر کرد

گوگێلمۆ ڤیکاریۆ-ی گۆڵپارێزی ئێستای یانە تۆتنهام گلۆپی سەوزی بۆ یانەی ئینتەرمیلان هەڵکرد.

فابریزیۆو رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری بواری وەرزشیی لە راگەیەندراوێکدا لە هەژماریی تایبەتیی خۆی بڵاویکردەوە، یانەی نێرازووریی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی چەند یاریزانێکی سوپەر دەستپێکردووە و لەئێستاشدا ئۆكەی ڤیکاریۆی وەرگرتەووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئینتەر دەیەوێت لە سەرتاسەری پێکهاتەکەی گۆڕانکاریی ڕیشەیی ئەنجامبدات و لەنێویشیاندا گۆڵپارێز و بە گواستنەوەی ڤیکاریۆش دەستیپێکردووە.

یانە ئیتاڵییەکە دەیەوێت بە گواستنەوەی چەند یاریزانێک و گەڕاندنەوەی چەند لاوێکی یانەکە پێکهاتەیەکی لاو و دوور لە بەرگریی درووستبکات و هەوڵی زیاتر بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان بدات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌رشلۆنه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی بڕیاری تاکلایه‌نه‌ له‌ یاریزانانی ده‌کات

کۆتا کۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ و یاریزانان سه‌باره‌ت به‌ که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ شکستیهێناوه‌ و یانه‌که‌ هه‌ڕه‌شه‌ی بڕیاری تاکلایه‌نه‌…
Total
0
Share