دەوروبەری زیندانیی غوێران كۆنترۆڵكرا و داعشەكان خۆیان ڕادەستدەكەن

هێزەكانی سوریای دیموكرات و ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوا دەوروبەری زیندانیی غوێرانیان كۆنترۆڵكردووە و چەكدارانی داعش خۆیان ڕادەست دەكەن.

ئاژانسی هەواڵی هاوار-ی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویكردەوە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، بەپشتیوانیی شەڕڤانانی هەسەدە، دەوروبەری زیندانیی غوێرانیان لە حەسەکە کۆنترۆڵکردووە و بازنەی گەمارۆی سەر چەكدارانی داعشیان بچووكتر كردووەتەوە.

فشاری زیاتری هێزەكان، چەكدارانی داعشی ناچار بە خۆڕادەستكدرن بە هێزەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كردووە، زۆرێك لە داعشەكان خۆیان ڕادەست كردووە، شەڕڤانانیش بە بڵندگۆ داوا لە چەكدارەكان دەکەن، خۆیان ڕادەست بکەن.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە قۆناغێکی سەختی کۆرۆنا دەدات

بابەتی دواتر

چەندین کەس لە سوید تاوانی کوشتنیان ئەنجامداوە و هەڵاتوون بۆ عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای پێداچوونەوە: بڕیاری سزادراوانی بادینان هێشتا پله‌ی كۆتایی وه‌رنه‌گرتووه‌

ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕونکردنەوەیەکی لەبارەی سزادراوانی بادینانەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، ئه‌و بڕیاره‌ هێشتا…
Total
0
Share