ئەمریکا ستایشی ڕۆڵی کوردەکانی ڕۆژئاوا دەکات لە هێرشەکەی داعشدا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان ستایشی ڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئاسایشی ناوخۆ دەکەن، لە وەڵامدانەوەی هێرشی شانەنوستووکانی داعشدا لە حەسەکە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش دەڵێت، “هێزەکانی سوریای دیموکراتی لەکاتی هێرشەکەی داعشدا بەخێرای وەڵامیاندایەوە و بە ئۆپەراسیۆنێک خۆیان گەیاندە شوێنەکە، هاوپەیمانانیش هەموو هاوکارییەکیان پێشکەشکردووە”.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا لەگەڵ سەرکۆنەکردنی هێرشەکەی داعش، رایگەیاند “ئێمە ستایش و پەسنی هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدە دەکەین بۆ ئەو وەڵامدانەوە خێرایە و پابەندبوونی بەردەوامی بە شەڕکردن لە دژی داعش لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا.”

 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشداوە کە هێرشکردنە سەر ئەو بەندینخانەیە بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک کاری هەرە لەپێشینەی داعش بووە، لەلایەکی دیکەشەوە ستایشی ڕۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەکات لە پوچەڵکردنەوەی هەوڵەکەی داعش.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید له‌ (92)دا یه‌کسانیکرده‌وه‌

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) چێڵسی به‌ دوو گۆڵی زه‌یاش و سیلڤا له‌ تۆتنهامی برده‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share