(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید له‌ (92)دا یه‌کسانیکرده‌وه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 22ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ یاریگای خۆیدا به‌رامبه‌ر ئیڵچی یه‌کسانبوونی تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی ئیڵچی کرد، یارییه‌که‌ به‌ئه‌نجامی یه‌کسانبوون (2-2) کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی ئیڵچی له‌ خوله‌که‌کانی 42، 76 له‌لایه‌ن لوکاس بویی، پێری میلاوه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌کانی یانه‌ی شاهانه‌ش له‌ خوله‌که‌کانی 82، 92 له‌لایه‌ن لوکامۆدریچ (په‌ناڵتی)، ئیدێر میلیتاوه‌وه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 50 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لالیگا جێگیربوو، له‌به‌رامبه‌ردا ئیڵچی به‌ 23 خاڵه‌وه‌ له‌پله‌ی 15دا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

سەركردایەتیی یەكێتی: كاندیدمان بۆ سەرۆك كۆمار هەڤاڵ د.بەرهەم ساڵحە

بابەتی دواتر

ئەمریکا ستایشی ڕۆڵی کوردەکانی ڕۆژئاوا دەکات لە هێرشەکەی داعشدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share